“ئەو کەسانەی پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە”

0
147

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رايگەياند:” بەشێک لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پارەی زیادەیان لێوەرگیراوە”، دەشڵێت ” لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی 116 هەزار دۆلار لە 33 نەخۆش وەرگیراوە

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:”لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بەجۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو”.

دەشڵێت:”تەنها لە یەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 هەزار دۆلار واتە 169 ملیۆن دینار لە نەخۆشەکان وەرگیراوە کە لە ئەمڕۆوە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێندرێتەوه”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکاندن بکەن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%، بەڵام بەشێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان پێوەی پابەند نەبوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this