پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم %90ی کۆتایی هاتووە

0
374
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: یاسای بودجەی هەرێم 80-90%ی کۆتایی هاتووە و زۆر گەشبینین پێی.
هێمن هەورامی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: لە وەرزی نوێی پەرلەمان، کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای گرنگ تاوتوێ دەکرێت کە گرنگترینیان پرۆژەیاسای بودجەیە، کە ئەم پرۆژەیاسایە بەلای ئێمەوە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە پرۆژەی چاکسازیدا.
وتیشی: “پرۆژەیاسای بودجە وادەکات شەفافانە ئاگاداری سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم بین بە دۆسیەی نەوت و قەرزەکانیشیەوە و بە شێوازی دابەشکردنیشیەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت لە رێگەی لیژنە تایبەتمەندییەکانیەوە بەدواداچوونی وردتری بۆ بکات”.
پێشتر زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاندبوو: لە چەند هەفتەی رابردوودا گفتوگۆی چڕوپرمان هەبوو لەگەڵ وەزارەت و دەستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەڕێزان بریکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ستافی پەیوەندیداری وەزارەت و دەستەکان بوو”.
وتیشی: “ئاراستەی کۆبوونەوەکانمان بەشێوەیەک بوو کە ئەولەویەت بۆ ئەو پرۆژانە بێت کە زیاتر خزمەتگوزارین و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this