سارکۆزی بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا

0
194

SNN

نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام یەک ساڵ دەچێتە زیندانەوە.

لە  هەڵبژاردنەکانی 2014دا سارکۆزی دەسەڵاتەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ دزەکردنە نێو دۆسییەکانی دادوەری کە پەیوەندی بە سەرچاوە داراییەکانی هەڵبژاردنەوە هەبووە تا بۆخۆی بەکاربهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دادوەر سزای بەسەر ئەو پارێزەرەدا کە بەرگری لە سارکۆزی کردووە، لەگەڵ ئەو حاکمەی کە سارکۆزی نیازی هەبووە بەرتیلی بداتێ.

سارکۆزی لە 2007 تا 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە، دەبیتە یەکەم سەرۆکی ئەوڵاتەش کە دادگای فەرەنسا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this