بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، رێژەی هەڵاوسانی لە عێراق بەرزکردووەتەوە

0
534

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكییەوە، ڕێژەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە ‌و نرخی سەرجەم كاڵاكان زیادیكردووە.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: دوای سێ مانگ لە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، ڕێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە‌ و لەدوایین مانگی ساڵی ڕابردوودا نرخی سەرجەم كاڵاكان بەڕێژەی 3.3% زیادیكرد.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق وتیشی: “هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێك لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسان لە عیراق بۆ مانگی كانوونی دووەم بڵاودەكەنەوە”.

هنداوی ئاماژەی بەوەشکرد: قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر مامەڵەی ڕۆژانە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، تەنانەت لەسەر فرۆشتنی دۆلاریش لە لایەن بانكی ناوەندییەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this