“بڕياری گرتنەکەی فەرمانبەرانی پەروێزخان هەڵوەشاوەتەوە”

0
367

SNN

وەزارەتی دارايی وئابووری حکومەتی هەرێم رايگەياند:”فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە کە بە ساختەکردنی پسوڵەی گومرگی مەرزی پەروێزخان تۆمەتبارکرابوون  هەڵوەشاونەتەوە”.

وەزارەتی دارايی و ئابووری لە ڕاگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان بەسیفەتی تەمییزی تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەی بە ساختەکردنی پسولەی گومرگی تۆمەتبارکرابوون، بڕیار لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکراوە بە هەڵوەشاندنەوەی گشت بڕیارەکانی گرتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت”.

بەپێی زانيارييەکانی SNN کە لە سەرچاوەيەک لە دادگای کەلار دەستيکەوتووە: “ئەو دادوەرەی بڕياری گرتنی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەرکردبوو بڕياری گواستنەوەی بۆ دەرکراوە، بڕيارەکە ئەمڕۆ جێبەجێدەکرێت”

مانگی ڕابردوو دادگای لێکۆڵينەوەی قۆرەتوو، دۆسیەیەی ساختەکردنی پسوڵەی گومرگی لە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاند و بڕياری گرتن بۆ ژمارەيەک کارمەندی مەرزی پەروێزخان دەرچوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this