
SNN
لە نەيجيريا 279 کچ ئازادکران کە لە قوتابخانەکەيان لەلايەن گروپە مافياکانەوە رفێندرابوون.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی نەيجيرياوە بڵاويکردەوە:” ئەو 279 کچە لەلايەن حکومەتی نەيجيرياوە ئازادکراون و لە ئێستادا تەندروستيان جێگيرە”، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە “بەهۆی دۆخی ئەمنی وردەکاری چۆنيەتی رزگارکردنی ئەو کچانە بڵاوناکەنەوە”.
هەفتەی رابردوو بەرپرسانی نەيجيريا رايانگەياند:” 317کچ لە قوتابخانەيەکی ناوەندی لەلايەن سەدان چەکدارەوە رفێندراون، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ ئەوەيان ڕاگەياند:” ژمارەی ئەو کچانەی ئازادکراون 279 کچە”
لە وڵاتی نەيجيريا باندەکانی تاوانکاری بەشێوەيەکی بەرفراوان بڵاوبونەتەوە بەتايبەت لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە و ناوەندی ئەو وڵاتە، لەم ساڵانەی دوايشدا رفاندن لە پێناو پارە و پەلاماردان بەشێوەيەکی بەرچاو بەديدەکرێت.
ئەم تاوانکارييەش بەجۆرێکە لە ساڵی 2016 تا ساڵی 2020 لانيکەم 11 مليۆن دۆلار لەلايەن کەسوکاری ئەوکەسانەی ڕفێندراون دراون بە باندەکانی رفاندن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەینێ دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17