حامد موسەوی ” هێرشەکانی سەر هەولێر سیناریۆیەکی دارێژراوبوو”

0
311

SNN

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هێرشی مووشەكی ئەم دواییە بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بە سیناریۆی ئەمریكاو كوردەكان بۆ فشار هێنان بۆ حكومەتی بەغدا بۆ پەسەند كردنی بودجە وەسف دەكات.

حامید موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: هێرشی مووشەكی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر، سیناریۆیەكی ئەمریكی– كوردی بووەو تیمە لێكۆڵەرەكان لە شوێنی ڕووداوەكە، بەهۆی خامۆش بوونی كامێرا چاودێرییەكان هیچ بەڵگەیەكیان دەستنەكەوتووە.

موسەوی وتیشی “هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەولێر دژایەتی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم بەوپەڕی خۆی ڕوویداو هەولێر هەوڵیدا لەو ڕێگەیەوە، فشار بخاتە سەر دەوڵەتی ناوەندی بۆ وەرگرتنی پشكی زیاتری بودجە”.

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوەكردەوە: كە ڕۆژی ڕابردوو شاندێكی فەرمی لە دەوڵەتی عێراقەوە سەردانی شوێنی هێرشەكەیان كردوو پشت ڕاستیان كردەوە كە ئەو شوێنەی كە هێرشەكەی لێوە كراوە، ناو عێراقە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this