ئاسۆ حەوێزی” ڤاکسینی کۆرۆنا سەرەتا بۆ گروپە مەترسیدارەکان بەکاردەهێنرێت”

0
140

SNN

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: “ڤاکسينەکە سەرەتا بۆ گروپە مەترسيدارەکان دەبێت کە ئەوانيش کارمەندان و پزيشکانی تەندروستی هێزەکانی ئەمنی و ناوخۆ و لە ناوهاوڵاتيانيشدا ڤاکسينەکە زياتر بۆ بەساڵاچوان تەرخاندەکرێت”.

راشيگەياند:”ئەوان بە تەواوی پشت بەو ڤاکسينە نابەستن بەڵکو پشت بەو کەمييە دەبەستن کە لەڕێگەی کۆڤاکسەوە دەگاتە هەرێم، هەروەها لەڕیگەی ئەو ليژنە راوێژکارييەی وەزارەتی تەندروستی هەوڵدەدەين خۆمان بەدەستی بێنين”.

ڕۆژی 2ی ئەم مانگە وڵاتی چين پێنج هەزار ژەمە ڤاکسينی ناردە عێراق، هاوکات بڕێک لەو ڤاکسينە نێردرايە هەریم و بڕيارە لەم چەند رۆژەدا بەسەر گروپە مەترسيدارەکاندا دابەشبکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this