بانکی ناوەندی عێراق “سودی سەر قەرزەکان کەمدەکەينەوە”

0
345

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڵاويکردەوە:” بە رەچاوکردنی دۆخی ئێستای وڵات لە چوارچێوەی دەستپێشخەری يەک ترليۆن دينار بڕياريانداوە بە کەمکردنەوەی سودی سەر قەرزەکان.

بانکی ناوەندی عێراق راشيگەياند” بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی وڵات و بڵاوبونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا کەکاريگەری کردووەتە سەر لايەنی ئابوری خەڵک، بڕياريانداوە سودی سه‌ر قه‌رزه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌ك ترلیۆن دینار كه‌مبكه‌نه‌وه‌”.

باسی لەوەشکرد:” کەمکردنەوەکە بە جۆرێکە رێژه‌ی سودی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ بە ‌رێژه‌ی 2% بۆ 1% دەبێت، به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی سود له‌سه‌ر قه‌رزی خانوبه‌ره‌ بە ‌رێژه‌ی 4%ه‌وه‌ بۆ 2% دەبێت”.

بانکی ناوەندی عێراق ئەوەشی راگەياند:” بڕیاردراوه‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی عموله‌ی قه‌رزی نیشته‌جێبون لە (حه‌وت هه‌زار) دیناره‌وه‌ بۆ (پێنج هه‌زار) دینار، هه‌روه‌ها هه‌مو سوده‌كان بۆ بانكه‌كان و كۆمپانیاكان كه‌مده‌كرێنه‌وه‌.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this