
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
SNN
وەزيری دەرەوەی فەرەنسا داوای کۆبونەوەی بەپەلەی هاوپەيمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی جموجۆڵەکانی داعش لەو وڵاتە زياديکردووە.
ژان ئێف لۆدريان وەزيری دەرەوەی فەرەنسا رايگەياند” پێويستە بەپەلە هاوپەيمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کۆببێتەوە، تێبينی دۆخی عێراقمان کردووە داعش بەشیوەيەکی بە بەهێزی سەريهەڵداوەتەوە”.
وەزيری دەرەوە فەرەنسا باسی لەوەشکرد:” ئەو دۆخە وا لە ئەمريکا و بەرپرسانی عێراق دەکات داوا لە هاوپەيمانی نێودەولەتی دژی داعش بکەن کۆببێتەوە چونکە ماوەيەکی زۆرە کۆنەبونەتەوە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی سەروەری و سەقامگيری عێراق”.
پێش جێهێشتنی کۆشکی سپی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمريکا، ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەمکردەوە، لەم چوارچێوەيەشدا فەرەنسا داوا لە ئيدارەی جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا دەکات بەردەوامبێت لە گرنگيدان بە روبەڕوبونەوەی داعش.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ئەمریکا 32 قەوارە و کەسایەتیی روسی سزا دەدات
2021-04-15
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
باوكێک و سێ كوڕى لەلایەن داعشەوە کوژران
2020-06-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17