لەژێر چاودێری کازمی، ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە چەند قۆڵێکی کەرکوک دەستپێدەکات

0
210

SNN

سەعید حەربیە، فەرماندەی ناوەندی ئۆپراسۆنەکانی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: لە چەند قۆڵێکی کەرکوکەوە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش دەستیپێکردووە بۆ کێوماڵکردن و راوەدوونانی چەکدارانی داعش، کە تەواوی ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن مستەفا کازمی-ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

حەربی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ بە ئامانجکردنی داعشە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکوک، ئۆپراسیۆنەکە لە دۆڵی حەمرین و دۆڵی شای و ناوچەکی پەڵکانە دەبێت، لە ئۆپراسیۆنەکدا سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانی عێراق تێیدا بەشداردەبن، بۆ دۆزینەوە و وێرانکردنی ئەو مۆڵگانەی داعش کە لە ناوچە دورە دەستەکان دروستیان کردوون، لەگەڵ دەستگیرکردن یاخود کوشتنی کۆمەڵێک ئەمیری داعش کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقە داواکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this