فیلمی 09 لەکاتی خۆیدا نمایش دەکرێت

0
186

SNN

بەرپرسى بەشى پەیوەندیەکانى فیلمى سینماى 09 رایگەیاند: دڵنییای دەدەین بە هاووڵاتیان فیلمى 09 لە کاتى خۆیدا نمایش دەکرێت بە رێکارە تەندروستیەکانەوە، ئەم ئێوارەیەش لە تەلارى هونەر مەراسیمێکى تایبەت بۆ فیلمەکە ساز دەکرێت و ئەکتەرانی بەشداربووش بەسەر فەرشى سوردا تێدەپەڕن”.

سۆران نەقشبەندى، بەرپرسى بەشى پەیوەندیەکانى فیلمى سینماى 09 بە SNNی راگەیاند: فیلمى 09 یەکێکە لە فیلمە سینەمایە گرنگەکان کە دەتوانین بڵێن لە مێژووى فیلمى سینەماى کوردیدا یەکەم فیلمە کە تەواوى کاستەکەى کوردە و هەموو ئەو دەستانەى کارى تێدا کردوە تەواو خۆماڵیە”.

وتیشى”پاش بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆ لەسەر داخستنى هۆڵى سینەماکان بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، خۆشبەختانە ئێمە لە رێگاى پارێزگارى سلێمانى و حکومەتى خۆجێى سلێمانیەوە توانرا رەزامەندى وەربگرین و لە کاتى خۆیدا فیلمى 09نمایش بکەین”.

هاوکات روونیشى کردەوە “ئەم ئێوارەیە لە تەلارى هونەر مەراسیمێکى تایبەت ساز دەکرێت و ئەکتەرانى بەشداربوو بەسەر فەرشى سوردا تێدەپەڕن و سبەینێ لە هۆڵەکانى سینەما لە شارى سلێمانى و پارێزگاى کەرکوک و گەرمیان فیلمەکە دەست بە نمایش دەکرێت و لە هەوڵیشداین بۆ ئەوەى مۆڵەتمان پێبدرێت لە پارێزگاکانى دهۆک و هەولێریش بتوانین بە ڕێکارە خۆپارێزیەکانەوە فیلمەکە نمایش بکەین”.

جێگاى ئاماژە پێکردنە دوێنى سێشەممە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ رێگرى کردن لە بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا چەند بڕیارێکى دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانەى داخستنى هۆڵەکانى سینەما بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this