پارێزگاری هەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی يەکێتی کرد

0
305

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و بريارە سەردانی لايەنە سياسييەکانی ديکەی ئەو شارە بکات.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسيدا ڕێبوار ئيسماعيل بەرپرسی مەڵبەندی سێی يەکێتی نيشتمانی کوردستان رايگەياند:” لە سەردانەکەی پارێزگاری هەولێردا داوای رەخساندنی هەلی کار و وەڵامدانەوەی کەسوکاری شەهيدانی يەکێتیمان کرد لە سنوری پارێزگای هەولێر کە تا ئیستا هيچ ئيمتيازێکيان وەرنەگرتووە”.

دەشڵێت: ئیمە وەک يەکێتی نيشتمانیی کوردستان هەوڵدەدەين هاوکاربين لە پرسی ڕوبەروبونەوەی پەتای کۆرۆنا تا بتوانين بە کەمترين زيان لێێ دەربازين.

وتيشی” سەبارەت بە هاتنی پاپای ڤاتەکان بۆ شاری هەولێر وەک يەکێتی بە ڕوداوێکی گرنگی دەزانين و ئامادەکاری دەکەين بۆ ئەوەی حکومەتی هەریم بتوانێت پێشوازی لێبکات و لە قازانجی هەرێم بێت”.

هەروەها، لە کۆنفرانسەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد:” ئامانجی سەردانەکەيان باسکردنی کارنامەی خۆيانە”، وتيشی ” لايەنە سياسييەکان ڕۆڵێکی کاريگەريان هەيە و داوايان لێدەکەين هاوکار و پشتيوانی کارەکانمان بن”.

بڕيارەشە لە دریژەی سەردانەکەدا ئومێد خۆشناو سەردانی لايەنە سياسييەکانی ديکەی پارێزگای هەولێر بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this