ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی” پابەندی بەشیک لە بڕيارەکانی حکومەت نابين”

0
461

SNN

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەياند:” پابەندی بەشیک لە بڕيارەکانی حکومەت نابين و ئەو بابەتە دژی سيستەمی لامەرکەزييە”

ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رايگەياند” بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆ و بڕیارێکى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم رەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بڕیارانە بۆ کەم کردنەوەى دەسەڵاتى حکومەتە خۆجێیەکانە و دەیانەوێت سیستمى مەرکەزیەت بەتەواوەتى جێبەجێ بکرێت،کە ئەوە خۆى لە خۆیدا پێچەوانەى بڕیارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە”.

وتیشى”لە سلێمانى و گەرمیان و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەیە کە دەتوانێت کاروبارى هۆتیل و باڵەخانە و بەنزینخانەکان راپەڕێنێت و پێویست ناکات بچێتەوە بۆ مەرکە کە خۆی لە خۆیدا ئەو بڕیارە دەبێتە دروستبوونى رۆتین و لە بار بردنى پرۆژەى لامەرکەزى”.

هاوکات رونیشى کردەوە”بە نوسراوێکى فەرمى وەڵامى ئەو دوو نوسراوە دەدەینەوە سەد لەسەد ئەو دوو بڕیارە رەت دەکەینەوە و کارى پێناکەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this