لە رووبەرووبوونەوەی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران

0
241

SNN

بەهۆی شەڕ و رووبەرووبوونەوە لەنێوان هێزە عێراقييەکان وداعشدا سێ سەربازی عێراق بەبرينداری گەيەندرانە نەخۆشخانە و دووسەربازيان گيانيان لەدەستدا.

بەپێێ زانيارييەکانی SNN، “بەرەبەيانی ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری کەرکوک، سەلاحەددین و دیالە دەستپێکرد و هێزە عێراقييەکان لە سنووری ناحيەی جەلەولا کەوتنە بۆسەيەکی داعشەوە”

هەر بەپێی زانيارييەکان ” شەرەکە چوار کاتژمێری خاياندووە و بەهۆیەوە سێ سەربازی هێزە عێراقييەکان گەيەندرانە نەخۆشخانە و دوو لەو سەربازانە گيانيان لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشيش گيانی لەدەستداوە”.

هاوکات ميدياکانی عێراق لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیەوە بڵاويانکردەوە، “ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌هێزه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ ناوچه‌ی زه‌ركای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیه‌وەتەوە‌ و بەهۆيەوە، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سیش برینداربوون”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە 10 میحوەر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی و سەربازی بەبەشداری سوپاو حەشدی شەعبی وھێزی بەرپەرچدانەوەی خێراو پۆلیس لە سنووری هاوبەشی نێوان هەرسێ پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەلاحەددین دەستیپێکرد، بەمەبەستی لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this