بەهۆی پشکی هەرێمەوە تائێستا رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە

0
682

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ تائێستا نەنێردراوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئاشکراشیدەکات کە پشکی هەرێم بووەتە بەربەست”.

محاسن حەمدون لەلێدوانێکیدا رایگەیاندووە “دەقی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ تائێستا نەنێردراوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، تەنیا نووسراوێک نەبێت کە دەڵێت ئامادەیە و تەواو بووە”.

وتیشی: “پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکە هێشتا یەکلا نەبووەتەوە و بووەتە بەربەست لە بەردەم پرۆژەیاساکە، خەتاکەش لە هەرێمە نییە ئەوان ئامادەن بۆ هەموو هاوکارییەک و داتاکانیان بە باشی رادەستکردووە، بەڵام شیعەکان بۆچوونیان جیاوازە”.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت. پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاری دەکرێت.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12،67٪ی بودجە پێکدێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this