وەزیری دارایی عێراق: هیچ داهاتێکی نەوتیی هەرێم لە 2014 – 2020 نەگەیشتووەتە دەستمان

0
287
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت “حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی نەوتیی خۆی رادەستی بەغدا نەکردووە، بە نووسراوێکیش داوا دەکات بۆ راستی و دروستیی قسەکەی پرسیار لە سۆمۆ بکەن”.

عەلی عەلاوی لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتار فالح خزعەلی بە نووسراوێک ئاشکرایکردووە “هەرێم تائێستا داهاتی فرۆشی نەوتی ساڵی 2014 – 2020ی رادەستی ناوەند نەکردووە”.

لە بەشێکی تری نووسراوەکەیدا عەلاوی رایگەیاندووە “بۆ راستیی قسەکانی، پرسیار لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکەن”.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت. پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاری دەکرێت.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12،67٪ی بودجە پێکدێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this