به‌شێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی پارێزگای هەولێر دابه‌ش ده‌كرێت

0
314

SNN

سبه‌ی هەینی به‌شێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی 2020 ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌عید عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌سه‌ر جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت دوو ملیار دیناره‌ و تایبه‌ت به‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی جوتیارانی پاڕێزگای هه‌ولێر له‌ ڕۆژی 1ی تەمووزی 2020دا ناردویانە و سه‌دا په‌نجای ڕۆژی 2ی تەمموزی 2020ە، له‌ ژماره‌ پسوله‌ی 1686 تاوه‌كو ژماره‌ 1986 دەبێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی شاسیته‌ی دارایی زیاتر له‌ ڕۆژانی تر دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر جوتیاران به‌رده‌وام ده‌بێت‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this