“ئەردۆغان دەوڵەمەندترین سەرۆکە و خەرجی رۆژانەی کۆشکەکەی 1.3 ملیۆن دۆلارە”

کۆشکی ئەردۆغان
SNN
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایگەیاند: ئەردۆغان دەوڵەمەندترین سەرۆکی جیهانە و کۆشکی سەرۆکایەتیش لە ئەنقەرە، رۆژانە 1.3 ملیۆن دۆلار لەسەر داهاتی ناوخۆی تورکیا دەکەوێت.
ئەنجین تای جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندام لە پارتی گەلی کۆماری رایگەیاند: ئەردۆغان دەوڵەمەندترین سەرۆکی جیهان و باجی ساڵانەی ملیۆنان لیرەیەو کۆشکی کۆماریشی رۆژانە بە بەهای 1.3 ملیۆن دۆلار لەسەر دارایی تورکیا دەکەوێت، کە ئەو پارەیەش بۆ پاسەوانەکانی ئەرۆغان و پاککردنەوە و خزمەتگوزاری کۆشکەکە دەڕوات، لەگەڵ ئەو میوانخانانەی کە تێیدایەتی، ئەمە سەرەڕای پارەی ئۆتۆمبێلی سەرۆک و پاسەوانەکانی و هێلۆکۆپتەر و فڕۆکەکانی کە ئەردۆغان هەیەتی.
تای ئاماژە بەوە دەکات: بوونی ئەردۆغان و خێزانەکەی گەورەترین بەهەدەردانی سامانە لە تورکیادا و پێویستە لیژنەی دارایی تورکیا دوبارە پێداچوونەوە بە داهاتی سەرۆکایەتی کۆمار و کۆشکەکانی بکات، تا بتوانرێت تورکیا لەم قەیرانە دارییەی کە تێیکەوتووە ڕزگاربکرێت.
ئهمریكا پهیامێكى تووندى ئاراستهى توركیا كرد
3 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
13 خولهك لهمهوپێش -
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
13 خولهك لهمهوپێش -
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش