ئەمریکا سیستمێکی نوێی بەرگری لە عێراق جێگیر دەکات

0
329

SNN

راپۆرتێکی گۆڤاری (FORBES) ئاشکرایکردووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پاراستنی خۆی، سیستمێکی نوێ لە عێراق و سوریا جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکان.

سیستمەکە ناوی Avengerە واتا (تۆڵەسێن) کە باشترین سیستمە و زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکات لەکاتێکدا هێرش بکەن.

کۆتایی مانگی رابردوو کاروانێکی سیستمی بەرگریی Avenger بینرا کە سوپای ئەمریکا بەرەو سوریا جووڵەی پێکردووە و بە دیاریکراویی بۆ شاری دێرەزور نێردراوە.

راپۆرتەکە دەشڵێت: “لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی نەخوازراو سیستمەکانی بەرگریی MIM-104 پاتریۆت و C-RAM بەکاردەهێنێت کە کورت مەودایە” .

ماوەیەکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و لە هەرێمی کوردستان، پێگەکانی تری سوپای ئەمریکا  لە سوریا ناوە ناوە رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی دەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this