
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم
SNN – هه‌ولێر
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌رده‌وام بێت، وتیشى: “بارودۆخى ئابوورى هه‌رێم ناجێگیره”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا نوێترین هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى له پرۆسه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و بابه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى خسته‌ڕوو و وتى: “مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا هێشتا بوونى ماوه، ئه‌وه‌شى كه له رابردوودا ئێمه قۆناغ به قۆناغ هه‌ستاین به ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێم، له ناچاریماندا بوو به‌هۆى خراپى دۆخى ئابووریه‌وه، چونكه تا ئێستاش به‌هۆى كۆرۆناوه دۆخى ئابوورى هه‌رێم ناجێگیره”.
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له‌نێوان پارێزگاكاندا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌رده‌وام بن، بڕیاریشمانداوه كه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان به‌وشێوه‌یه‌ى كه هه‌یه به‌رده‌وام بێت”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسى له هاتنى گه‌شتیاران كرد بۆ هه‌رێم به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “رێگه به‌هیچ گه‌شتیارێك ناده‌ین كه بێته هه‌رێم به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانیش وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه به سنووردارى ده‌مێنێته‌وه، چونكه هێشتا ئامارى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق و وڵاتانى دراوسێش زۆر به‌رزه”.
له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیرى ناوخۆ باسى بابه‌تى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كانى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه سبه‌ى رێنمایی ده‌رده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان، نه‌وه‌ك كردنه‌وه‌یان “.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێشتر حکومەت کاری خۆی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لەمەودوا دەبێت خەڵک خۆی ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ بگرێت و خۆی بپارێزێ بۆیە ناکرێت بەشێکی سێکتەرەکان بکەینەوە و بەشێکی تری دابخەین، دەزگاکانی راگەیاندنیش پێویستە هاوکاربن و باسی سەرکەوتن نەکەن بەسەر کۆرۆنا تا ئەوکاتەی پێكوته‌ى كۆرۆنا دەستەبەر دەبێت بۆ لەناو بردنی ئەم ڤایرۆسە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17