چین لە بودجەی وڵاتەکەی 24 ملیار دۆلار بۆ لەناوبردنی هەژاریی تەرخاندەکات

کونسوڵخانەی چین لە ئەمریکا
SNN
حکومەتی چین رایگەیاند “لە یاسای بودجەی ئەمساڵی وڵاتەکەیدا بڕی 24.5 ملیار دۆلار بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەی تەرخانکردووە”.
لە ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکەدا هاتووە “هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ لەناوبردنی هەژاریی لەڕێگەی چالاککردنەوەیس گوندەکانەوە، بۆ ئەوەش بڕی 24.5 ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ سندوقی هەستانەوەی گوندەکان و قەڵاچۆکردنی هەژاریی”.
پێشتر شی جین بینگ لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسی ساڵانەی نەهێشتنی هەژاریدا وتی: “بە هەوڵی هەموو لایەک توانیمان هەژاریی قەڵاچۆ بکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد “98.99 ملیۆن لە خەڵکی گوندەکان هێڵی هەژارییان تێپەڕ کردووە، 832 پارێزگا و 128 هەزار گوند لە ناوچەی سووری هەژاریی داماڵراون، لە 8 ساڵی رابردووشدا زیاتر لە 246 ملیار دۆلار بۆ نەهێشتنی هەژاریی خەرجکراوە”.
کۆماری گەلی چین وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەڵکەوتووە، شاری پەکین پایتەختی چینە، ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زۆرتر لە 1.3 ملیار کەس مەزەندە کراوە و بەمەش بووەتە پڕ دانیشتووانترین وڵاتی جیھان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکەم یاریزانی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی دەکات
2020-05-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17