سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر چیندا دەکات

0
333

سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر چیندا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: “تاوتوێی پڕۆژەیەک دەکەم کە لەلایەن لیندزی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکانەوە ئامادەکراوە، سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر چیندا”.

ترمپ چین تۆمەتباردەکات بەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شاردووەتەوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: “چین دەیتوانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکات بەڵام نەیکرد”.

وتیشی، لە ئێستادا نایەویت گفتوگۆ لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین بکات.

سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشتر چەندین جار چینیان تۆمەتبارکردووە بەوەی، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری ووهان دزەیکردووە، هاوکات چین و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە شاردنەوەی زانیاری لەبارەی پەتاکەوە تۆمەتباردەکەن، لای خۆشیەوە چین ئەم تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this