
SNN
رێکخراوێکی کۆمەڵەی مەدەنی دەڵێت، بەهۆی کۆرۆناوە 840 رۆژنامەنووسی جیهان گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی (PEC) لە راپۆرتێکی نوێیدا دەڵێت: لە ساڵی 2020 و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 840 رۆژنامەنووسی لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە، واتە تێکڕا رۆژانە زیاتر لە دوو رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەكە زانیارییەكانی بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێنكردووە:
لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین 458 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
لە کیشوەری ئاسیا لە 17 وڵات 151 رۆژنامەنووس، لە ئەورووپا لە 16 وڵات 147 رۆژنامەنووس، لە ئەمەریکای باکوور لە 2 وڵات 45. لە کیشوەری ئەفریقا لە 15 وڵات 39 رۆژنامەنووس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ھەر بەپێی روونکردنەوەکە، لە پیرۆ 108، لە بەرازیل 102، لە ھیندستان 56 و لە ئیتاڵیا 46 رۆژنامەنووس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە, لە تورکیا 26 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێکۆڵینەوە لەگەڵ کوڕەکەی بایدن دەکرێت
2020-12-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17