تەندروستی عێراق”لە وەرگرتنی ڤاکسين مەترسن”

0
170

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە هاوڵاتيان دەکات لە وەرگرتنی ڤاکسين نەترسن و دەشڵێت وەرگرتنی ڤاکسينەکە کاريگەری ئەرێنی هەيە.

روبا حەسەن ئەندامی تیمی رۆژنامەگەری پزیشکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رايگەياند: “ڕێژەی توشبوون بە ڤايرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە زيادبوندايە و ئامارەکانی چاکبونەوەش  خاوبونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دەنگۆيانەی لەبارەی کاريگەریيەکانی ڤاکسينەکە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستييەوە و داوا لە هاوڵاتيان دەکەين ڤاکسينەکە وەربگرن دڵەراوکێيان نەبێت لە بەکارهێنانيدا چونکە کاريگەری ئەرێنی هەيە”.

باسی لەوەشکرد،” بەتەنها بەکارهێنانی ڤاکسين بەس نييە بەڵکو دەبێت ڕێنماييە تەندروستييەکان رەچاو بکەين و خۆپارێزی بکەين و دەمامک بەکاربهێنين”.

شەوی يەکی ئەم مانگە 500 هەزار ژەمە ڤاکسينی سينۆفارم لە وڵاتی چينەوە گەيشتە عێراق، دوای گەيشتنيشی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا دەنگۆی جياواز لەبارەی کاريگەری نەرێنی ڤاکسينەکە بڵاوکرايەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this