پاپای ڤاتيکان “تيرۆر و توندوتيژی لە ئاينەوە سەرچاوە ناگرن”

0
197

SNN

پاپا فرانسيس پاپای ڤاتيکان لەشاری ئور لەگەڵ نوێنەری ئاينەکان کۆبووەوە و لە وتارێکيدا رايگەياند: “تيرۆر و توندوتيژی لە ئاينەوە سەرچاوە ناگرن، نابێت ریگە بدەين تيرۆرستان ئاين بۆ کاری توندوتیتيژی بەکاربهێنن”.

پاپا فرانسيس وتيشی “ئیزدييەکان روبەروی توندوتيژی جەستەی بونەتەوە، هاوکات، تيرۆرستان پەلاماری شوێنە پيرۆزە مێژوييەکانيانداوە”، دەشڵێت “جێگای دەستخۆشييە شوێنەواری کارەکانی پیغەمبەر ئيبراهيم لە شاری ئور ماونەتەوە”.

پاپا باسی لەوەشکرد “بە هاوکاری نێوانمان کۆرۆنا کۆتای پێدەهێنين، چونکە بەهۆی پەتاکەوە دوری کۆمەڵايەتی لەنیوانماندابڵاوبوەتەوە”.

بەپێی پڕۆتۆکۆڵی سەردانی پاپا فرانسيس بريارە سبەينێ پاپا بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە، دواتر سەردانی شاری موسڵ دەکات و نوێژ بۆ گيانی قوربانيانی جەنگ دەکات، دواتريش دەچێتە شاری هەولێر و لە ياريگای فرانسۆ هەريری چاوی بە هەزاران کەس دەکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this