ئەنجومەنی پيرانی ئەمريکا پڕۆژەيەکی پەسەندکرد

0
241

SNN

ئەنجومەنی پيرانی ئەمريکا لە چوارچێوەی بوژاندنەوەی ئابوريدا پڕۆژەيەکی پەسەندکرد بۆ پێدانی 300 دۆلار بۆ هەر هاوڵاتييەک کە بەهۆی کۆرۆناوە کارەکەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی پيرانی ئەمريکا پڕۆژەيەکی خستە دەنگدانەوە و پەسەندی کرد بەمەبەستی سوود گەياندن بەو کەسانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون و کارەکانيان لەدەستداوە، لەو چوارچێوەيەشدا تا مانگی تەمووز هەفتانە 300 دۆلار دەدرێت بەو هاوڵاتيانە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا شەممەی ڕابردوو پلانەکەی پەسەند کرد، ئەوەش بەهۆی دەنگی دیموکراتەکانەوە کە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنەکەیان بەدەستە.

دەنگدان لەسە ئەم پڕۆژەيە لە چوارچێوەی ئەو بودجە يەک مليۆن و 900 هەزار دۆلارييەدايە کە جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا بەمەبەستی بوژاندنەوەی وڵاتەکەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا تەرخانيکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this