بەرزبوونەوەی نەوت نابێتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی

0
991

SNN

ساڵح هاشمی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت، كۆتایی به‌ كورتهێنانی دارایی ده‌هێنێت.

ساڵح هاشمی له‌ لێدوانێكیدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گه‌یشتنی به‌ به‌رزترین ئاست، ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه‌و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان، بەڵام دابه‌زاندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار سیاسه‌تی حكومه‌ته‌ بۆ چالاككردنی ئابووری و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌مزووانه‌ نرخی دۆلار بۆ نرخه‌ كۆنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this