کونسوڵخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیەکانی لە هەولێر

0
888

SNN

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دانیشتووی عێراق و هەرێم دەکات کە ئاگاداری خۆیان بن چونکە “مەترسییان لەسەرە”.

کونسوڵخانەکە نوسیویەتی: رێنمایی دەدەینە هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق کە مەترسی توندوتیژی و رفاندنیان لەسەرە لەم چەند رۆژەدا بەهۆی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، ئەو مەترسییانە لە هەولێریش بوونی هەیە.

کونسوڵخانەکە داوا لە ئەمریکییەکان دەکات کە بەشداری شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن و نەچنە کەنیسەکانەوە و دەڵێت: “پێدەچێت لەلایەن گروپی تیرۆرستییەوە بکرێتە ئامانج، لە نێویشیاندا داعش، یاخود ملیشیاکانی دیکە کە لە عێراقن”.

پاپا فرانسیس بە سەردانێکی سێ رۆژەیی لە عێراقە و سبەینێش سەردانی هەولێر دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this