لە سعودیە ژیان ئاسایی بووەوە

0
387

SNN

لە رۆژی یەکشەممەوە عەرەبستانی سعودیە ژیانی وڵاتەکەی ئاساییدەکاتەوە، دوای داخران و کەرەنتینەیەکی درێژی تەواو و نیمچەیی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڵاویکردووەتەوە “کارکردن بە داخستنی شوێنە گشتییەکان وەکو راگرتنی هەموو چالاکییەکان و سینەما و چێشتخانە و کافێکان و تا دوایی رادەگیرێت و ئەو شوێنانە دەکرێنەوە”.

وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارەکەیدا قەدەغەی پرسە و ئاهەنگی بەکۆمەڵی بەشێوەیەکی کاتیی درێژ کردووەتەوە و دەڵێت: “ئەو شوێنانە نابێت بکرێنەوە”.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیەدا هاتووە کە نابێت هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک لە 20 کەس زیاتر بێت بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان.

لە عەرەبستانی سعودیە 379 هەزار و 500 حاڵەتی تووشبوون هەیە بە کۆرۆنا و 6500 کەس مردوون پێی و 370 هەزر و 300 کەسیش چاکبوونەتەوە تا ئێستا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this