” گروپێک لە ئەندامانی پەرلەمان هەوڵدەدەن بەهای دۆلار بێنەوە ئاستی جارانی”

0
546

SNN

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجموونەی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: جوڵەی لایەنە سیاسییەکان لە پەرلەمان بەردەوامی هەیەو واژوو کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دووبارە کەمبکرێتەوە و بەهای دینار بەرزبکرێتەوە.

کۆچەر بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان واژووی ئەوەیانکردووە کە دووبارە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبکرێتەوە و دیناری عێراقی بچێتەوە ئاستی جارانی، بەڵام ئەم واژووانە هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ هەڵوێست و وەڵامدانەوەیەک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە نەبووە.

ئەوەشی روونکردەوە، قورسە لە کاتی ئێستادا حکومەتی عێراق ئەو بڕیارە بدات و دووبارە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزێنێت، چونکە دەبێت دووبارە دەستکاری ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this