لە بەریتانیا وردە وردە ژیان ئاسایی دەبێتەوە

0
244

SNN

لە ئەمڕۆ دووشەممەوە سەرجەم خوێندنگەکان لە بەریتانیا دەکرێنەوە و سەرۆکوەزیرانیش دەڵێت “ئەمە هەنگاوی یەکەمە بەرەو کرانەوەی زیاتر”.

بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “نەخشە رێگەیەکمان داناوە بۆ ئاساییکردنەوەی وڵات، کە هەنگاوی یەکەم کردنەوەی خوێندنگەکانە، دوای ئەویش لابردنی نیمچەیی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لەسەر هاووڵاتی”.

لە ئێستادا حکومەتی بەریتانیا هیواخوازە پێش 21ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەموو کۆت و بەند و قەدەغەیەکی سەر هاووڵاتیان وردە وردە لاببات”.

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت: “هەر هەنگاوێک بنرێت بە پابەند بوون دەبێت بە ئاستی کەمبوون یان زۆربوونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە وڵاتدا”.

هیواشیخواست کە کوتانی 22 ملیۆن هاووڵاتی بەریتانی ببێتە رێخۆشکەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەڕای پابەند بوون بە رێوشوێنەکانی خۆپاراستنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this