ئێران”پلانی تەختکردنی حەيفا و تەل ئەبيب ئامادەيە”

0
714

SNN

وەزيری بەرگری ئێران رايگەياند: “لە ئەگەری هەر هەڵەيەکی ئيسرائيلدا شارەکانی حەيفا و تەل ئەبيب یەکسانی زەوی دەکەین”.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە مەراسيمێکی سەربازيدا جەختی لەوەکردەوە: ” پلانی وێرانکردن و تەختکردنی شارەکانی حەيفا و تەل ئەبيب ئامادەيە و چاوەڕوانی ئاماژەيەکین لە سەرۆککۆماری ئيسلامی ئێرانەوە تا جێبەجێی بکەن”.

ئەمیر حاتەمی وتيشی: ” ئەگەر لەم سەردەمەدا هێز بەکارنەهینین کە ستەمکاران تيايدا حوکم دەکەن لە هيچ زمانێک تێ ناگەن جگە لە هێز، بەهێز بوون تاکە ریگەيە بۆئەوەی بە سەربەخۆی بمێنيتەوە”.

ئەم قسانەی وەزيری بەرگری ئێران دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردودا بنيامين ناتانياهۆ سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل ئێرانی تۆمەتبار کرد بەهێرشەکانی سەر کەنداو ،وتيشی “رێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات چونکە هۆکاری ناسەقامگيری ناوچەکەيە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this