
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری توندی دایە ئێران، لە بەرامبەر هێرشی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق، کە هێزەکانی ئەمریکای لێجێگیرکراون.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی وتیشی: “لەدوای هێرشی مووشەکی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، کە هێزە ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانانی لێیە، ئەمریکا هەرکارێک کە بە پێویستی بزانێت دەیکات لەپێناو بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی.
ئۆستن وتیشی: “حکومەتی وڵاتەکەم داوا لە عێراق دەکات بەخێرایی لێکۆڵینەوە لەو رووداوی هێرشکردنە بکات و ئەنجامدەرانی دیاریبکات”.
ئۆستن وتوویەتی: “ئێمە هێرشدەکەین، ئەگەر هێرشکردن بە کارێکی پێویست بزانین، کات و شوێنی هێرشەکەشمان بژاردەی خۆمان دەبێت، ئێمە جەخت لە مافی پاراستنی سەربازەکانمان دەکەینەوە”.
رۆژی چوارشەممە 10 مووشەکەی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17