لە سوريا بەهۆی تەقينەوەی مينەوە 18 کەس کوژران

0
235

SNN

بە هۆی تەقينەوەی مينەوە لەشاری حەمای سوريا 18  کەس کوژران و سێ کەسی ديکەش بريندار بوون.

ئاژانسی سانای سوريا بڵاويکردەوە: دوو مين بە دوو ئۆتۆمبێلدا لە ناوچەی سەلامييە سەر بە پارێزگای حەما تەقيونەتەوە، لە زاری سەرچاوە تەندروستييەکانيشەوە ئاماژەی بەوەکرد: “18 کەس گيانيان لەدەستداوە و سێ کەسی ديکەش بريندار بوون”.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: “برينی بريندارەکان سەختە و لە ناخۆشخانەی سەلامييە چارەسەريان بۆ دەکرێت”.

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشکردووە: “مينەکان لەلايەن ریکخراوە تيرۆرستييەکانەوە دانراون، ئەو دوو ئۆتۆمبيلە ژمارەيەک خەڵکيان گواستووەتەوە کە لە کۆکردنەوەی دۆمەڵان گەڕاونەتەوە و ئەو رووداوەيان بەسەر هاتووە”.

رۆژی 27ی شوبات لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە ناوچەی رەسم ئەحمەر مين بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقيەوە بەهۆيەوە پێنج کەس گيانيان لەدەستدا و ١٣ کەسيش بريندار بوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this