ڤاکسینی کۆرۆنا بەمنزیکانە بەرگری گشتی دروستناکات

0
135

SNN

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی جیهان تا ئێستا 301 ملیۆن و 400 هەزار کەس ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان لە جیهاندا وەرگرتووە کە ئەمە 3.8%ی کۆت دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت.

پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردبووەوە بۆ ئەوەی بەرگری گشتی بەرامبەر بە پەتایەکی جیهانی دروستبێت دەبێت لانیکەم 70%ی دانیشتوانی جیهان ڤاکسینی دژ بەو نەخۆشییە وەربگرن.

هەر لەبارەی کاتی کۆتاییهاتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەرپرسی بەشی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە: رێکخراوەکەمان پێشبینی دەکات کۆرۆنا تا ساڵی 2022 لە جیهاندا بنەبڕ نەکرێت.

کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، لە ئیسرائیل زۆرترین کەس بەراورد بە هەر جێگەیەکی دیکە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە کە رێژەی ئەو کەسانە 97%، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، ئیمارات لەو رووەوە پێشەنگە و 65%ی هاووڵاتییەکانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this