کازمی داوای درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات

0
205

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند: داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی هەرێم و عێراق.

مستەفا کازمی لە وتارێکیدا رایگەیاند: داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکەم ناکۆکییەکان تێبپەڕێنن، وتیشی: “پێویستمان بە کاتیی زیاترە بۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی عێراق”.

کازمی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد: “هێزەکانی هاوپەیمانان لەپێناو ئاسایشی وڵاتەکە لە عێراقن و هەماهەنگی لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت و چوونەدەرەوەی هێزەکانیشیان بە گوێرەی رێککەوتن دەبێت”.

راشیگەیاند: ناهێڵین وڵاتەکەمان ببێتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێی دەرەکی.

کازمی لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و رایگەیاند: عێراق بەڕێزەوە موانداری پاپای کرد، ئێستاش دەرفەتێکی مێژوویی بۆ هەستانەوەی عێراق لە قەیرانەکان هەیە.

ئەم قسانەی کازمی لەکاتێکدایە، گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک سەبارەت پرسی رادەستکردنی نەوتی هەرێم و پرۆژەیاسای بودجە و پشکی هەرێم تیایدا بەردەوامە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this