کۆبوونەوەیەک تایبەت بە رێکخستنەوەی مووچەی هێزەکانی 70 و 80 بەڕێوەچوو

0
248

SNN

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80  كۆبووەوە.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەرواری 8ی ئازاری 2021  وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگە كرد.

لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون، لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this