ئێران: هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

0
174

SNN

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە هیچ پێوەندیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێککەوتنی ناوەکی نییە و نەبووە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە هەندێک هەواڵ لەسەر ناردنی سیگناڵی ئەرێنی ئێران بۆ ڕۆژئاوا بۆ دانوستان وتی: ئەوەی کە لە ئەم بوارە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوەکیلە ئارادایە، زۆر هەستایرە.

وتیشی: ئێمە گفتوگۆی زۆر نزیکمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەبووە. بەڵام گفتوگۆ و دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن، جارێکی دیکە پرسی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ناوەکی لای بەرپرسانی ئەوروپا و ئەمریکا سەریهەڵدا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this