پاپا فرانسیس “دوای عێراق دەڕۆمە لوبنان”

0
264

SNN

دوای کۆتایی هاتنی سەردانە چەند ڕۆژەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەمە بە فڕۆکە تایبەتەکەی بەغدای پایتەختی جێهێشت و لە پێش گەڕانەوەشی بە پەیامنێری “سکاینیوز”ی راگەیاند: سەردانی داهاتووم بۆ لوبنان دەبێت.

پاپا ئەوەشی راگەیاندووە: پەیامم بۆ لوبان تایبەتە، چونکە لوبنان ئێستا ئازار دەچێژێت، وە بەڵێنی ئەوەشی بە پەیامنێرەکەی سکاینیوزداوە کە سەردانی داهاتووم بۆ وڵاتی لوبنانە، لە هەر وڵاتێکیشدا کێشە و کوژرانی مرۆڤ بە دەستی ناهەق هەبێت من لەوێ دەبم و دەڕۆمە ئەوێ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this