هەرێم دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە

0
512

SNN

غەفور ئەحمەد قایمقامی مێرگەسور ئاشكرایكرد: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیی بۆ دروستكردنی دەروازەی نێودەوڵەتی “زێت” لەگەڵ توركیا دەربڕیوە.

قایمقامی مێرگەسور بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند: هەوڵەكان بۆ كردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەردەوامن كە دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی مێرگەسوری سەر بە پارێزگای هەولێر، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەروازەكە و قیرتاوكردنی ڕێگاكەی.

ئاماژە بەوەشدەکات: دیزاینێكی زۆر باش و بەپێی ستانداردی پێشكەوتوو بۆ دەروازەی زێت كراوە و ڕێگاكەش لە سەنتەری شارەدێی شیروان مەزن تا سەر سنوورە كە 13 كیلۆمەترە و قیرتاو دەكرێت.

غەفور ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت، تیمەكانی كاركردنیش چاوەڕێی گونجاویی دۆخی كەشوهەوای ناوچەكە دەكەن و لەگەڵ باشبوونی كەشوهەوا دەست بە دروستكردنی كۆمەڵگەكە و قیرتاوكردنی ڕێگاكە دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this