تا بودجەی ساڵی داهاتوو بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە

0
683

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند: بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی پرۆژەیاسایەکی بودجە بۆ ساڵی 2022 ئامادە دەبێت.
جەمال کۆچەر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: هەندێک لایەن داوای کەمکردنەوەی بەهای دۆلار دەکەن بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەڵام ناکرێت نادڵنیایی هەبێت و نرخی دۆلار بەرز و نزم بکات، لەبەر ئەوە بەهاکەی بە جێگیری و بەرزی دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە عەلی عەلاوی، وەزیری ئابووری عێراق رایگەیاند: بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بڕیاری حکومەتە و ناتوانرێت بەئاسانی گۆڕانکاری لەو بڕیارەدا بکرێت، بازاڕەکانیش ئەو نرخەیان قبوڵکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان واژووی ئەوەیانکردووە کە دووبارە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبکرێتەوە و دیناری عێراقی بچێتەوە ئاستی جارانی، بەڵام ئەم واژووانە هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ هەڵوێست و وەڵامدانەوەیەک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە نەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this