پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەکانەوە رونکردنەوە دەدات

0
396
وەزارەتی پەروەردە

 SNN

پەروەردەی سلێمانی رايگەياند: “پشووی 11ی ئازار ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە”.

عومەر محەمەد جێگری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەياند: “جگە لە سێ رۆژ پشوی جەژنی نەورۆز و سێ رۆژی جەژنی رەمەزان هيچ پشوييەکیتر ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە”.

وتيشی “ئەو بڕيارە تەنها بۆ خوێندنگەکانە و فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوبەرايەتی پەروەردە ناگرێتەوە”.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 11ی ئازار پشووی فەرمی بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی رێكکەوتننامەی 11ی ئازار.

رێککەوتنی 11ی ئازاری 1970 لە نێوان حکومەتی ئەوکاتی عێراق و مەلا مستەفا بارزانی لە باشوری کوردستان واژۆکرا، یەکەمجاربوو حکومەتی عێراق دان بە مافەکانی کورد دابنێت، هەر بە پێی رێککەوتنەکە، بڕیاربوو تاوەکو ساڵی 1977، بەڕێی سەرژمیری گشتی، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد دیاریبکرێت، بەو مەرجەی کورد بەشداری حکومەتی عێراق بکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this