شانەی ئەمنی عێراق: 12 داعش کوژراوە

0
147
بۆردومان داعش لە عێراق وێنە-سپۆتنیک

SNN

شانەی راگەياندنی ئەمنی عێراق بڵاويکردەوە: “بە هاوکاری فرۆکەکانی هاوپەيمانان 12 چەکداری داعشمان لە پارێزگای نەينەوا کوشتووە”.

شانەی راگەياندنی ئەمنی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “شەوی رابردوو فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گورزێكی ئاسمانیان لە شاخی عەدایە لە سنوری نەينەوا وەشاندووە و بەهۆيەوە 10 چەكداری داعش كوژراوە”.

راشيگەياند: “پاش بۆردومانەکەى هاوپەیمانان هێزە عێراقیەکان بە مەبەستی پشکنين چوونەتە ناوچەکە و دوو چەكداری داعشی لێبووە کە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان لەخۆیان بەستووە و دەستبەجێ‌ لەلایەن ئەو هێزەوە كوژراون”.

شانەی راگەياندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشکرد: “فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناوچەی (العيثة)يان لە سنوری سەڵاحەدين بۆردومان کردووە، كە بۆتە هۆی وێرانكردنی تونێلێكی گەورەی چەكدارانی داعش”.

لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە هێزە عێراقييەکان بە هاوکاری هاوپەيمانان ئۆپراسيۆنيان بۆ قەڵاچۆکردنی شانە نووستووەکانی داعش دەستپێکردووە، تا ئێستاش چەندين چەکدار کوژراون و دەستگيرکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this