سیستانی بۆ پاپا “بێهیوابووم لە چینی سیاسی عێراق و پێشوازییان لێناکەم”

0
1055

SNN

عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق به‌ پاپا فرانسیسی ڕاگه‌یاند: بێهیوابووه‌ له‌ سیاسییه‌كانی عێراق.

شەممەی رابردوو، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆلای عه‌لی سیستانی، پاپا فرانسیس ڕایگه‌یاند: سیستانی پێیگوتووه‌ بۆ ماوەی 10 ساڵە بۆ مەبەستی سیاسی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی نەبینیوە، هەروەها ‌ كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاركی كلدانه‌كان له‌ عێراق و جیهان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پاپا و سیستانی ڕایگه‌یاند، سیستانی وتی “بێهیوابووم له‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ئه‌وان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، بۆیە نامەوێت پێشوازی لە هیچکامیان بکەم”.

به‌وته‌ی پاپا فرانسیس “سیستانی پیاوێکی خاکی و دانایە، دووجار هەستایە سەر پێ بۆ ئەوەی سڵاوم لێبکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this