“عێراق زياتر لە 150 مليار دينار بۆ کشتوکاڵ تەرخاندەکات”

کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێم
SNN
وەزيری کشتوکاڵی عێراق رايگەياند: “لە ئەمساڵدا وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ لەسەر روبه‌ری 14 ملیۆن دۆنم زه‌وی گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه ده‌چێنێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 150 مليار و 650 مليۆن دينارمان ته‌رخانكردووە”.
محه‌مه‌د خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێکيدا رایگه‌یاند: “سەرەرای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا به‌رهه‌می گه‌نمی ناوخۆ، یه‌ك ملیۆن تەن زیادی كردووە، دەشڵێت وەزارەتەکەم لە بودجەی ساڵی 2021 جەختی لە دابين‌کردنی سەماد و پێويستييە کشتوکاڵييەکان کردووەتەوە”.
وه‌زیری كشتو‌كاڵى عێراق وتيشی “جوتیاران 20٪ی شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌یانه‌وێت گه‌شه به به‌روبومه‌كانیان بده‌ن”، دەشڵێت، “ناهاوسه‌نگیه‌كی زۆر له دابه‌شكردنی ئاودا هه‌یه و 12 ملیۆن دۆنم زه‌وی ئاویان پێناگات”.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “هەرێم ناتوانێت دەروازە سنوورييەکانی کۆنترۆڵبکات و بەردەوام قاچاخچێتی لێوەدەکرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17