ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

0
222

SNN

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ميديا و زانياری حکومەتی هەرێم رايگەياند: “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز ده‌كات”.

تەوەری يەکەمی کۆبونەوەکە بريتييە لە: “خستنەڕووی راپۆرتێکی تایبەت بە رەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم”.

لە تەوەری دووەميشدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی: “خستنەڕووی دوا رەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی”.

تەوەری سێيەميش پێکدێت لە: “خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان – عێراق)”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this