فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئەرکە نوێکان ئاشکرا دەکات

0
590

SNN

بیر ئۆڵسن نێردەی فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ژمارەی هێزو چالاکییەکانمان لە عێراق زیاد دەکەین دوای ئەوەی کە حکومەتی عێراقی دوایی لێکردین.

نێدەرکانی ناتۆ کە ژمارەیان 300 کەسە لە عێراق، ئەرکیان شەڕکردن نییە، بەڵکو دابەشکردنیانە بەسەر لیواکانی سوپای عێراقدا، تا بە شێوەیەکی بەردەوام مەشق و راهێنانیان پێبکەن و لەسەر چەک و تەکنیکی شەر ئاگاداریان بکەنەوە، زیاد کردنی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق دوای ئەو کۆبوونەوەیە دێت کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقی و تێیدا هێزەکانی ناتۆ مەشقەکانیان بەردەوام دەکەن لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، وە ئەو هێزانەی ناتۆ کە لە عێراق زیاد دەکرێت هێزی شەڕکەر نین بەڵکو هێزی فێرکارین، هەروەها هێزەکانی ناتۆ ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراقدا ناگێڕن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this