
هێزەکانی پێشمەرگە
SNN
نازم شەممەری ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکوک لە بەرەی عەرەبی کەرکوک رایگەیاند: بەرەی عەرەبی کەرکوک لەگەڵ پێدانی زانیاریی و هەواڵی ئەمنییە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی دیکە، بەڵام بەهیچ جۆرێک لەگەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە نین بۆ کەرکوک.
شەمەری بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بەتەواوەتی رەتی دەکەینەوە کە پێشمەرگە بگەرێتەوە کەرکوک یاخود ناوچە دابراوەکان، گەر مەبەستیان هاوکاری پارێزگای کەرکوک بێت دەتوانن لە رووی زانیارییەوە هاوکاربن نەک وەک هێز بێنەوە کەرکوک، وە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق موزایەدەی سیاسی لەسەر ئەم پرسەی کەرکوک نەکەن.
پێشتر چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندە و ئەفسارانی باڵای سوپای عێراق و پێشمەرگەدا کراو تێیدا باس لەوە کرا کە گرنگە پێشمەرگە بگەرێتەوە چەند ناوچەیەکی هەستیاری پارێزگای کەرکوک یاخود هێزێکی هاوبەش پێکبهێنرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەم حەوت یاریزانە بفرۆشێت
2020-08-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17