پەرلەمانی ليبيا متمانەی بە حکومەتی نوێ بەخشی

0
208

SNN

پەرلەمانی ليبيا بە زۆرينەی دەنگ متمانەی بەخشی بە حکومەتەکەی عەبدول حەميد دەبيبە سەرۆک وەزيرانی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەقيلە ساڵح سەرۆکی پەرلەمانی ليبيا رايگەياند: “بەکۆی دەنگ کۆکبوون لەسەر پێدانی متمانە بە حکومەتەکە عەبدول حەميد دەبيبە”، وتيشی”132 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگيانداوە و دوو پەرلەمانتار دەنگيان نەداوە و 36 پەرلەمانتاريش ئامادەی دانيشتنەکە نەبوون”.

لەپاش پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی حەميد دەبيبە رايگەياند: “جارێکی ديکە شەر دوبارە نابێتەوە”، داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد يەکگرتووبن لەپیناو قەرەبوکردنەوەی دابەشکاری و شەر لە ساڵانی پێشودا”.

مانگی رابردوو عەبدول حەميد دەبيبە لە جنێڤ لەلايەن نەتەوە يەکگرتووەکانەوە هەڵبژێردرا وەک سەرۆکی حکومەتی يەکگرتوی کاتی ليبيا، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی ليبيا کە بڕيارە لە لە کۆتای ئەمساڵ بەڕێوەبچیت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this